بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵۆگەڕی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناوەکی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
زەریف لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە لە ڤیەننا هەوڵی زیندووکردنەوە و چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی دەدەین، پێویستە ئەوە وەبیربێنینەوە کە چۆن پرۆسەکە دەستیپێکرد.
ناوبراو وتی: سێ ساڵ بەر لە ئێستا و لە وەها ڕۆژێکدا، کەسێکی بێ بەها، بەڵینەکانی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناوەکی و بڕیارەکەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پێشێلکرد. ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێت بڕیار بدات کە ئایا درێژە بەم بێ یاساییە دەدات یان پابەندی یاسایە، بەرپرسیاریەتییەکە لە ئەستۆی ئەمریکایە نەک ئێران./.