بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە یەکێکە لە ڕووداوە گرنگەکانی دۆکیومێنتاریی لە ئەمریکا و لەلایەن ئاکادیمیای ئۆسکارەوە دانی پێدانراوە.
هەڵبژاردەی باشترین کورتە فیلمی فێستیڤاڵەکە ڕەوانەی ئاکادیمیای ئۆسکار دەکرێت.
بووکەشووشە (عروسک) لە دەرهێنانی ئێلاهە ئێسماعیلی و ڕادیۆگرافی خێزانێک (رادیوگرافی یک خانواده) لە دەرهێنانی فیرووزە خەسرەوانی بە نوێنەرایەتی ئێران بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا دەکەن.
بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی جیهانی دۆکیومێنتاریی “فوول فریم’ی ئەمریکا لە ۲ تاکوو ۶ی حوزەیران بەڕێوە دەچێت.