بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە و دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی NHK ی ژاپۆن، ڕایگەیاند کە ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەی هاوکاریکردنی تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی تایبەت بە چاودێری و بەسەرکردنەوەی ناوەندەکانی وزەی ناوەکی ئێران لە ئارادایە.
عێراقچی بە پەیامنێری ئەو ئاژانسە ژاپۆنییەی ڕاگەیاندووە کە ئێران هیوای بەوە هەیە بەرەوپێشچوونی تەواو لە دانوستانەکانی ڤیەننا هەبێت تا چیدی پێویست بە درێژکردنەوەی ماوەی هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس نەبێت.
وتیشی کە تاران لە ئەگەری پێویست، درێژکردنەوەی ماوەی هاوکارییەکانی لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی تاوتوێ دەکات./.