جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

ئەو هونەرمەندە ناودارانەی جیهان لە پشتیوانیی فەلەستین و دژی ئیسرائیل هەڵوێستیان نواند

جام کوردی - ئامانجەکانی فەلەستین و بابەتی بەئاشکرا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە خاکە داگیرکراوەکاندا، جگە لە موسڵمانانی جیهان، سەرنجی زۆرێک لە ئەستێرە ڕۆژئاواییەکانی دوونیای هونەریشی بەلای خۆیەوە ڕاکێشاوە و لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین جار ڕاوبۆچوونی کەسە ناودارەکانی جیهانی سینەما و موزیک و وەرزش لە پشتیوانی کردنی خەڵکی فەلەستین و ڕەتکردنەوەی داگیرکاریی بووەتە بابەتی هەواڵەکان.

ئایار 8, 2021
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین کەسایەتی هونەری لە ساڵانی ڕابردوودا سەرەڕای گوشاری زۆری لۆبی زایۆنی کە لە کەرتی هونەریی جیهاندا دەستێکی باڵایان هەیە، هەستاون بە داکۆکی کردن لە خەڵکی فەلەستین و خوازیاری ڕزگاری فەلەستین لە دەست داگیرکاریی بوونەتەوە؛ کەسانێک کە زۆرجار لەبەر ئەو جۆرە هەڵوێست نواندنانە ڕووبەڕووی هەڕەشە و تەنانەت بایکۆتیش بوونەتەوە.
لەوانەیە جێگای سەرنج بێت، بەڵام لە ڕیزی ئەو هونەرمەندانەی کە هاوخەمی خۆیان بۆ فەلەستین و فەلەستینییەکان دەربڕیوە، ناوی کەسانێک دەبینین کە زۆرتر وەکوو سیمبۆلی کەرتی سینەما یان موزیک دەنگ و ناوێکی جیهانییان هەیە.
لە درێژەدا ئاماژە بە ناوی چەند کەسێک لەم هونەرمەندانە کە لە بۆنە جیاوازەکاندا لەبواری ڕەتکردنەوەی دڕندەیی ئیسرائیل، هەڵوێستیان نواندووە و هەروەها ئاماژە بە پەرچەکرداری زایۆنییەکان لەبەرانبەر ئەواندا دەکەین.

ڕابێرت دنیرۆ
ڕابێرت دنیرۆ، ئەکتەری بەناوبانگی هالیوود لە کاتی شەڕی غەزەدا هەڵوێستێکی تووندی لە دژی پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل پیشان دا. ناوبراو ڕایگەیاند: تاوانباری سەرەکی ئەم ڕووداوە ئەمریکایە؛ دڵنیا بن ئەگەر ئەمریکا پشتیوانی لە ئیسرائیل نەدەکرد ئەوا هیچ کاتێک تەلئەڤیڤ بوێری پەنا بردن بۆ کارێکی لەم شێوەیەی نەبوو.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

خاویێر باردم و پێنە لووپە کروز
شەڕی غەزە بووە هۆی ئەوەی کە دوو کەس لە ئەستێرەکانی سینەمای ڕۆژئاوا واتە ” خاویێر باردم” و هاوسەرەکەی “پێنە لووپە کروز” لە ڕێگای واژۆ کردنی نووسراوەیەک پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی فەلەستین دەرببڕن.
لەم نووسراوەدا که زیاتر لە ۷۰ هونەرمەندی ئیسپانوولی زمان واژۆیان کردبوو، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەزە، بە ژینۆساید ناو برابوو و ئەو کەسانەی کە واژۆیان لەسەر کردبوو داوایان لە یەکێتی ئەورووپا کردبوو تاکوو ئیدانەی ئەو هێرشانە بکات.
ئەمەش لەلایەن لۆبی زایۆنی هێرشێکی تووندی بۆ سەر ئەو ئەو خێزانە لێکەوتەوە، بەڵام باردم پێداگیری لە هەڵوێستەکەی خۆی کرد و ئیسرائیلی بە هۆکاری کوشتنی منداڵانی بێ تاوان زانی. کروز و باردم، ئەو هەنگاوەی خۆیان بە داواکاری بۆ ئاشتی لەقەڵەم دا.

جان ئستوارت
یەکێک لە بەناوبانگترین شۆمەنە ئەمریکییەکان، ناوی جان ئستوارت-ە. پێشکەشکاری بەرنامەی بەناوبانگی “دەیلی شۆ”-یش بەهۆی پشتیوانی لە فەلەستین و داخوازی بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینییەکان، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر لەلایەن ئەنجومەنە زایۆنییەکانی ئەمریکا بووەتەوە.

زەین مالک
گۆرانیبێژی بەناوبانگ و ناسراوی بەریتانی “زەین مالک” لە تویتەر بە بڵاوکردنەوەی هاشتاگی فەلەستین ئازاد بکەن، ڕووبەڕووی هێرشی زایۆنییەکان بووەوە. مالک کە بە ڕەچەڵەک میسرییە پاش بڵاوکردنەوەی ئەو تویتە لەلایەن گرووپە تووندڕەوەکانی زایۆتی هەڕەشەی مردنی لێکرا.

ڕاجێر واتێرز
یەکێک لە بەناوبانگترین هونەرمەندانی داکۆکیکەری فەلەستین، ڕاجێر واتێرز گۆرانیبێژی گرووپی ” پینک فلۆید”-ە. ئەو لە ساڵانی ڕابردوودا بە چەندین شێوەی جیاواز داکۆکی لە فەلەستینییەکان کردووە و بێزاری خۆی له زایۆنییەکان دەربڕیوە.
ناوبراو لە ساڵی ۲۰۰۶ لەسەر خواستی گرووپە داکۆکیکەرانی فەلەستین، کۆنسێرتەکەی خۆی لە تەلئەڤیڤ هەڵوەشاندەوە و دواتریش لە ساڵی ۲۰۱۰ ئاوازێکی بڵاو کردەوە و پێشکەش بە خەڵکی فەلەستینی کرد‌.
ئەو گۆرانیبێژە، هەروەها بە “ئاپارتاید” ناوهێنانی ئیسرائیل، داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی بە دڕندانە لەقەڵەم دا.

بنێکسی
کەسێک لە تامەزرۆیانی هونەرە وێناییەکان نیە کە بنێکسی نەناسێت؛ هونەمەندێکی شەقامیی نهێنیکار کە بە بەرهەمە ڕەخنەییەکانی خۆی لەسەر دیوارەکانی شاردا ناوبانگێکی زۆری بەدەست هێناوە.
هێشتا کەس ناوەکەی نازانێت، بەڵام ناوبەناو چەندین بابەتی گرنگ دەبنە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئەو چەندین بەرهەمی کاریگەر بخولقێنێت. ئەو ئاوڕی لە کێشەی فەلەستینیش داوەتەوە، هەڵبەت بەشێوەی تایبەتی خۆی.
بنێکسی لە تەنیشت وێنەکانی لەسەر دیواری نێوان کەنارەی ڕۆژئاوا، ئۆتێلێکیشی دروست کردووە.
ئۆتێلێکی جیاواز بەناوی “The Walled Off” کە تەنیا چوار مەتر مەودای لەگەڵ کەنارەی ڕۆژئاوادا هەیە و هەموو ژوورەکانی دیمەنێکی ڕوو لە دیوارەکانیان هەیە.

جەی کەی ڕوولینگ
ڕوولینگ، نووسەری بەناوبانگی کۆمەڵەی “هەری پاتێر” یش یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا داکۆکی لە فەلەستینییەکان کردووە.
ناوبراو لە ساڵی ۲۰۱۵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا بە ئاماژە کردن بەو نادادپەروەرییانەی کە ئیسرائیل لەمەڕ فەلەستینییەکان پەیڕەوی دەکات، خوازیاری وەڵامدانەوەی حکوومەتی ئیسرائیل لەمەڕ ئەو کارە دڕندەییەکانی بووەوە.

ڕاسێل براند
ڕاسێل ئێدوارد براند، ئەکتەر و کۆمیدییەنی بەریتانیش یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە داکۆکی لە فەلەستینییەکان کردووە.
براند خوازیاری بایکۆت کردنی شتومەکە ئیسرائیلییەکان بووەوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە ئەمریکادا بە دژەجوویی تۆمەتبار کرا، هەڵبەت ئەو لە یادداشتێکدا ئەو تۆمەتی ڕەتکردەوە.
مەنال عیسا
مەنال عیسا، ئەکتەری لبنانی، بەو چالاکییەی کە بۆ داکۆکی کردن لە خەڵکی فەلەستین ئەنجامی دا لەنێو هونەرمەندانی بەشداربوو لە حەفتاو یەکەمین خولی فێستیڤاڵی “کەن” بووە بابەتی هەواڵەکان.
ناوبراو بە لافیتەیەک کە لەسەری نووسرابوو ” هێرش کردنەسەر خەڵکی غەزە ڕاگرن” لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە ئامادە بوو و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە عیسا خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن-ی ئەو ساڵەی لەکیس بچێت، بەڵام بیرەوەری هەوڵە بوێرانەکەی لە مێژووی فێستیڤاڵی کەن دا تۆمار کرا.

ناتالی پۆرتمەن
“ناتالی پۆرتمەن” ئەکتەرە جوولەکە بەناوبانگەکەی هالیوود و لەدایکبووی فەلەستینی داگیرکراو، ماوەیەک لەمەوبەر لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی عەرەبی یاسای “وڵاتی نەتەوەیی جوولەکە”ی لە پارلەمانی ڕژێمی زایۆنی بە ڕەگەزپەرستانە و هەڵە لێکدایەوە. پۆرتمەن تەنانەت خەڵاتی جێنسیسی ۲۰۱۸ کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشکەش بە کەسایەتییە بەرزەکانی جوولەکە دەکرێت و نرخەکەی یەک ملیۆن دۆلارە، ڕەتکردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردبوو: ” بەداخەوە ژیانی گشتی و هەروەها تایبەتی خەڵک بەستراوەتەوە بە بڕیاری سیاسەتمەدارەکان. من هیوادارم هەمووان خۆشەویستی و هاوسۆزی بۆ خەڵک و درواسێکانیان فەراهەم بکەن و کەشێک بخولقێنن کە هەمووان بتوانن پێکەوە بژین.

داکۆکیکەرانی دیکەی فەلەستین
لەنێو هونەرمەنداندا کەسانێکی وەکوو ” سێلنا گومز” و “ڕەیحانا” دەسبەجێ پاش بڵاوکردنەوەی چەند کۆمێنتێک لەمەڕ داکۆکی کردن لە فەلەستین لەبەر هێرشی زایۆنییەکان ناچار بە پاشگەز بوونەوە کران، چەند کەسێکی دیکە ناچار بە هەموارکردنەوەی هەڵوێستە دژە ئیسرائیلییەکانی خۆیان بوونەوە کە دەرخەری ڕێژەی هەژموونی لۆبییە زایۆنییەکانە لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی جیهانی هونەر لە ڕۆژئاوادا.
ئەو کەسانەی کە ئاماژەمان پێکردن تەنیا چەند نموونەیەک بوون لە چەندین داکۆکی کردنی هونەرمەند و کەسە ناودارەکان لە خەڵکی فەلەستین.

Previous Post

ئێران: ئەگەر پێویست بکات درێژکردنەوەی ماوەی هاوکارییەکان لە گەڵ ئاژانس تاوتوێ دەکەین

Next Post

هۆکارەکانی خوێنبەربوونی لوت چییە؟

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
هۆکارەکانی خوێنبەربوونی لوت چییە؟

هۆکارەکانی خوێنبەربوونی لوت چییە؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020