بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پێشێلکردنی بنەماکانی دیمۆکراسی هەوڵی سەپاندنی پاوانخوازی خۆیان بە سەر وڵاتانی دیکەدا دەدەن.
ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی: سیاسەتمەدارانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ڕاشکاوانە دەڵێن کە ئامانجی سەرەکی سیاسەتی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی چین و ڕووسیایە بۆ گۆڕینی ئەم سیستەمە.
لاوڕۆڤ وتی: ڕۆژئاوا گرنگی بە یاسا نادات و ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە یاساوە هاتووە و سیستەمی جیهانی دەبێت پابەندی یاساکانی ئەوان بێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: هەوڵی سەپاندنی داواکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا قبووڵنەکراوە، بە تایبەت ئەمریکا کە سەرجەم بنەماکانی دیمۆکراسیی پێشێلکردووە و پێداگری لەوە دەکەن کە هەموو شتێک دەبێت لە سەر شێوازی ئەوان بێت و ئەوانی دیکە لە سەر جێبەجێنەکردنی سزا دەدەن.
لاوڕۆڤ وتی کە سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا کاریگەریی لە سەر هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا داناوە./.