بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەزای عەباس ئاوا یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای مازندەران و باشترین ناوچەی باکورە لە بواری گەشتیاری کە ژمارەی زۆری ڕاکێشیگەلە سرووشتی و گەشتیارییەکانی حەزی هەر مرۆڤێک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
پارکی گشتی خوشکە داران یان دارستانی مازیچاڵی عەباس ئاوا، هەروەها ئەشکەوتی دهچاڵ لە نێو دارستانەکانی دهچاڵ بە بەشێک لە جوانییەکانی ئەم قەزایە دادەنرێت.
سەرەڕای ئەمەش، زۆربەی گەشتیارانی ئێرانی بە هۆی دەریاچە ناسراوەکەی عەباس ئاوا حەزیان لە سەردانیکردنی ئەم ناوچە هەیە، دەریاچەیەک کە بینایەکی مێژوویی سەردەمی سەفەوییەکان کەوتووەتە ژێر ئاو و هەندێک کات لە ئاو سەر دەردێرێت، باخێک لە تەنیشت ئەم دەریاچە هەیە کە لە ڕیزی ئاسەوارە جیهانییەکان لای ڕێکخراوی یۆنسکۆ تۆمار کراوە.
چۆن سەردانی ئەم ناوچەیە بکەین؟
لە شاری تارانەوە بەرەو ڕێگای هەراز و ئامۆل بڕۆن، ڕێگای بابل، قایم شار، ساری و بهشار درێژە پێبدەن، کاتێک لە شاری بهشار نزیک دەبنەوە بچنە دووسایدی هاشمی نەژاد و پاشان دووسایدی ئیمام ڕەزا و لە ئاکامدا دەگەنە ڕێگای عەباس ئاوا. بۆ گەیشتن بە دەریاچەش دەبێت ڕێگای ڕێستورانتی قەسر تێپەڕ بکەن و لە بەشی ڕاستەوە درێژە بە ڕێگاکەتان بدەن تا دەگەنە دەریاچەی عەباس ئاوا./.