بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدەر لەم تاڤگەیە، تاڤگەیەکی دیکە لە 10 مەتریدا هەیە کە 65 مەتر بەرزی هەیە و چەندین تاڤگەی دیکەش هەر لەو ناوچەیەدا دەبینرێت.
ڕێگای گەیشتن بەم تاڤگەیە لە گوندی کوتە کومە دەست پێدەکات و لانیکەم 4 کاتژمێر دەبێت، بە درێژایی ڕێگاکەش دارستان و چەند کانیاوێک دەبینرێت. ئەم تاڤگەیە لە مەوادی 500 مەترییەوە دەبینرێت.
لە نزیک تاڤگەی لاتون میوەی جۆربەجۆر هەیە، دارستانی نزیک تاڤگەکە لە ماوەی 9 مانگی ساڵدا سەرسەوزە، ئاژەڵە کێوییەکانیش لەم ناوچەیە بوونیان هەیە و یەکێک لە ئیش و کاری خەڵکی ناوچەکەش ئاژەڵدارییە.
تاڤگەکە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی چیای ئسپیناس سەرچاوە دەگرێت و بەرەو ڕوباری لەوەندویڵ دەڕژێت کە ئەویش بە درێژایی 17 کیلۆمەتر هەر لەم چیایە سەرچاوە دەگرێت و لە ئاکامدا دەڕژێتە دەریای خەزەر.
ڕێژەی ئاوی ئەم تاڤگەیە لە وەرزە جیاجیاکانی ساڵدا جیاوازە بەڵام بەردەوام ئاوی هەیە، قەڵایەک کە کەوتووەتە سەر تاڤگەی لاتون، هەمان قەڵای ئسپیناسی ناسراوە کە یەکێک لە قەڵا ناسراوەکانی بابەکی خوڕەم دینە./.