بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی هەرمێ دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
تەندرووستی دڵ دەپارێزێت، بە هۆی بوونی ڕیشاڵەوە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خەراپ و پەستانی خوێن دەدات.
مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم کەم دەکاتەوە، هەروەها یارمەتی چالاکبوونی ئینسۆلین دەدات.
پارێزەری جەستەیە، ڤیتامین C و مسی تێدایە، یارمەتی بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات، هەروەها لە کاتی توشبوون بە نەخۆشی یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوە.
بۆ تەندرووستی ڕیخۆڵەکان بەسوودە، لە سەدا 20 ی ڕیشاڵە و ئەو بڕە بۆ جەستە دابین دەکات کە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی، ڕیخۆڵە لە بەکتریا خاوێن دەکاتەوە و چارەسەری قەبزی دەکات.
بەسوودە بۆ تەندرووستی پێست، پارێزگاری لە کۆلاجینی پێست دەکات، دژی چرچبوونی ڕوخسارە و پێست جوان و ساف دەکات./.