بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبا لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس و بەرزڕاگرتنی بڕیارە مێژووییەکەی ئیمام خومەینی (رە)، جەختیکردەوە کە بڕوای ئێمە بە خودای گەورە وەک خۆی ماوەتەوە و هیوامان بە هاوکاری ئەو و سەرکەوتنە گەورەکە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە هەیە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە ئێستادا بۆ یەکەم جار ڕژێمی زایۆنیستی چووەتە بەرەی بەرگرییەوە و ئەمەش بۆ شکستە بەردەوامەکانی لە بەرامبەر خۆڕاگری لوبنان و فەڵەستین دەگەڕێتەوە.
بزوتنەوەی نۆجەبا هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئێمە وەک بەشێک لە بەرەی خۆڕاگری، سەرەڕای سەرجەم هەوڵ و پیلانگێڕی بەکرێگیراوانی زایۆنیست بە تایبەت داعش و گرووپە تەکفیرییەکان، بەردەوام دەستمان لە سەر چەکە بۆ ئازادکردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا، وەک چۆن کە ئیرادەمان لە ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکارانی ئەمریکیش دانەبەزیوە و وەک خۆی ماوەتەوە.
نۆجەبا ڕژێمە عەرەبییەکانی بە ترسنۆک، خائین و بچووک ناو بردووە و بە ئاماژە بە نەفرەتی موسڵمانان لە ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە کۆتایی ئەو ڕژێمە نزیکە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا شەهید سولێمانی وەک شەهیدی قودس ناو براوە و دڵنیایی ئەوەش دراوە کە جیلی ئێستا بە یارمەتی خودای گەورە و لە داهاتوویەکی نزیکدا مسۆگەربوونی سەرکەوتنە گەورەکان دەبینێت./.