بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گەڵ سەرۆک کۆماری سوریا لە دیمەشق کۆبووە.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان فالح فەیاز و بەشار ئەسەد دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کێشەکانی بەردەم و هەروەها گرنگی پەیوەندییەکان و ڕاوێژی بەردەوامی نێوان بەغدا و دیمەشق تاوتوێ کرا.
فەیاز هەروەها نامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕادەستی بەشار ئەسەد کرد. دەوترێت کە ناوەڕۆکی نامەکەی کازمی لە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و سوریا، گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان و بە تایبەت هەوڵە هاوبەشەکانی هەر دوو وڵات لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە ناوچە سنورییەکان بووە./.