بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژان ئیۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە شاری بەیروت لە گەڵ میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان کۆبووە.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە لۆدریان پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ عون بە بێ هیچ لێدوانێکی کۆشکی کۆماریی بە جێهێشتووە.
هێشتا دیار نییە کە ئایا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە گەڵ سەعد حەریری کاندیدی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان کۆدەبێتەوە یان نە.
میدیاکانی لوبنان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە لۆدریان تەنیا لە گەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە./.