بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا پابەندی ئەرکەکانی خۆیان لە پاڵپشتی سەربازی و هەواڵگری هێزەکانی عێراق نین و هەندێک جار هێزە عێراقییەکان بە تایبەت هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکەنە ئامانج.
ناوبراو وتی: نابێت ئەمریکییەکان بە پاڵپشتی عێراق بزانین بەڵکوو ئەوان هێزێکی داگیرکارن، ئەگەرچی ئەوان لە سەر داوای حکومەت هاتوون، حکومەتیش دەبێت داوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکانیان لە عێراق بکات.
فەیاز وتی: هێزەکانی ئەمریکا کە ئێستا لە بنکە سەربازییەکاندان، هێزی شەڕکەرن و پێدەچێت کە ئەرکی ئەوان بۆ هاندانی گرووپە نەیارەکانی ئەوان لە عێراق گۆڕاوە و هەر بۆیە بوونی ئەو هێزانە هۆکارێکی ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ئەمنی عێراقە./.