بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەک کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت بە کەناڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە ئەو هەوڵەش بە ئامانجی کۆتایی هێنانە بە قەیرانی یەمەن و ڕاگرتنی شەڕ لەم وڵاتە.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، کۆدەنگییەک لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری ژمارە 2216 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەرکردنی بڕیارێکی دیکەی ئەو ئەنجومەنە هەیە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسی و سەربازییەکانی یەمەن کردووە کە لە پرۆسەی دانوستانەکاندا بەشداری بکەن.
ئەو سەرچاوانە لە کۆتاییدا ڕایانگەیاندووە کە بڕیارەکە لە پێناو لادانی مەنسور هادی دەبێت و دانوستانەکانیش بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکە بۆ جێگرتنەوەی سەرۆک کۆمارە هەڵهاتووەکەی یەمەن./.