بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود زەهار ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە ڕۆژی قودس بە ئامانجی ئازادکردنی فەڵەستین دیاریکراوە.
ناوبراو دیاریکردنی ڕۆژی قودسی لە لایەن ڕێبەری گەورەی ئێرانەوە بە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ناو برد و وتی کە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بووەتە هۆی ئەوەی کە موسڵمانان گرنگییەکی زیاتر بە دۆسیەی فەڵەستین بدەن.
زەهار قودسی بە سێهەم شوێنی پیرۆزی موسڵمانان لە پاش مەککە و مەدینە ناو برد و وتی: ئەرکی هەر تاکێکی موسڵمانە کە دژی داگیرکاریی زایۆنیستەکان لە فەڵەستین بوەستێتەوە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی هەندێک وڵاتی عەرەبیی کرد لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و وتی: ئەوان لە چوارچێوەی بنەما ئیسلامییەکان دەرچوون و کەوتوونەتە نێو گرووپی ئەوانەی کە خیانەتیان بە ئیسلام و موسڵمانان کردووە، ئەرکی موسڵمانان ئەوەیە کە لە گەڵ داگیرکارانی فەڵەستین پەیوەندی دۆستانەیان نەبێت.
مەحمود زەهار هەروەها وتی کە بە فەرمی ناساندنی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامییەوە، لادانی ڕاستەقینەیە لە ڕێڕەوی ئیسلام و تاوانێکی گەورەیە.
ناوبراو وتی: ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە، شکست دەهێنن و شارستانیەتی نوێ لە جیهان لە سەر بنەمای ئاشتی و دادپەروەری پێک دێت.
وتیشی کە قودس دڵی خاکی فەڵەستینە و داگیرکردنی بە واتای داگیرکردانی تەواوی خاکی فەڵەستن دێت./.