بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پارچەیەکی مۆسیقایی بە ناونیشانی ” قودس ترپەی دڵی ئێمەیە” بە سێ زمانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی بە هاوکاری فەرهەنگستانی میدیا و ڕاوێژکاری کلتووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا بەرهەم هێنرا.
لەم پارچە مۆسیقای سێ زمانەدا، ستەملێکراوی خەڵکی فەلەستین و دووژمنایەتی ڕژێمی زایۆنی خراوەتەڕوو.
ئاواز و وتنی لەلایەن ئەمیر حسێن سەمیعی و عەبدولڕەزا هدایەتی وەک گۆرانیبێژی بەشی عەرەبی و وەهاب ئیبراهیمی وەک گۆرانیبێژی بەشی ئینگلیزی بەشداریان لە دروست کردنی ئەم پارچەیە کردووە.