بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند کە حەسەن تەمیمی وەزیری تەندرووستی ئەم وڵاتە دەستی لە کار کێشاوەتەوە.
تەمیمی نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیی ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.
دەوترێت کە مستەفا کازمی ڕەزامەندیی لە سەر ئەو بڕیارەی وەزیری تەندرووستی دەربڕیوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لێژنە حکومییەکەی عێراق تایبەت بە ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدا ئاشکرا نەکراوە./.