بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی: پەیامی ڕۆژی جیهانی قودس ئەوەیە کە قودس هێڵی سوری خەڵک و خۆڕاگری ئێمەیە و خۆڕاگریش لە بەرامبەر هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر ئەم شارە دەستەوەستان نابێت.
ناوبراو وتی: ڕاگەیاندنی ڕۆژی جیهانی قودس لە لایەن ئیمام خومەینی (رە) بڕیارێکی وشیارانە بووە و بەم بڕیارە پرسی فەڵەستین بووە پرسی سەرەکی و یەکەمی جیهانی ئیسلام.
حازم قاسم وتی: بە ڕاگەیاندنی ڕۆژی جیهانی قودس جەخت لەوە کرایەوە کە هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر قودس و فەڵەستین وەک دەسدرێژییە بۆ سەر جیهانی ئیسلام بە گشتی./.