جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 29, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتار

پرۆژەیەکی دیمۆکراسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی فەڵەستین

جام کوردی - مزگەوتی ئەقسا، یەكەمین قیبلەی مسوڵمانانی جیهانە كە چەندین دەیەیە لە چنگی زایۆنیزمدا یەخسیر كراوە. لە سەرەتای داگیركاری قودس و فەلەستینەوە، خەڵكی فەلەستین، مسوڵمانان و ئازادی خوازانی جیهان بەرهەڵستی ئەو كارەیان كردووە و لە ئاست كردەوە داگیركاری و دوژمنكارییەكانی رژێمی زایۆنی بەرگرییان كردووە.

ئایار 4, 2021
in وتار
A A
0

لە دەستپێكی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە تاكو ئێستا، دۆزی فەلەستین و پێویستی پشتگیریكردنی گەلی ستەملێكراوی فەلەستین و بەرگریی یاسایی ئەم گەلە لە دژی داگیركاری و دوژمنكاری لە بنەما حاشاهەڵنەگرەكانی سیاسەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە؛ لەم چوارچێوەیەدا دامەزرێنەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، حەزرەتی ئیمام خومەینی (ر.ع) بۆ راكێشانی سەرنجی كۆمەڵگەی جیهان لەمەڕ چارەنووسی قودس و رزگاركردنی فەلەستین لە چنگی رژێمی تاوانكاری زایۆنیزم، تەنها چەند مانگ پاش سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، كۆتا هەینی مانگی پیرۆزی رەمەزانی وەك “رۆژی جیهانی قودس” ناولێنا بۆ ئەوەی زەمینەی یەكێتیی مسوڵمان و تەواوی ئازادیخوازانی جیهان لە ئاست مافە یاسایی و مرۆڤایەتییەكانی گەلی فەلەستین دەستەبەر بكات و رۆژی قودسی نە تەنها بە رۆژی فەلەستین، بەڵكو بە رۆژی ئیسلام ناوزەد كرد.

قەیرانی 73 ساڵەی داگیركاری و زەوتكردنی سەرزەمینی فەلەستین و ئاوارەكردنی ملیۆنان فەلەستینی لەسەر خاكی باوباپیری خۆیان و دیدگای دوژمنكارانە و تاوانكارانەی رژێمی داگیركاری زایۆنی لە تەواوی ئەم ساڵانەدا، قەیرانی فەلەستینی كردووە بە بەردەوامترین و درێژترین و خەمناكترین قەیرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. بە رەچاوكردنی ئەزمونە قورسە بەدەستهاتووەكان لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوودا و روبەڕووبونەوەی ئەم راستییە تاڵەی كە رژێمی زایۆنی پابەندی هیچ ڕێگەچارەیەكی سیاسی لەسەر بنەمای مافە لەكیسچووەكانی گەلی فەلەستین و چارەسەری بنەڕەتی ئەم قەیرانە نییە، زۆرینەی خەڵك و گروپە فەلەستینییەكان بژاردەی بەرگرییان هەڵبژاردووە كە لە بنەما بنەڕەتییەكانی مافە نێودەوڵەتییەكانە. ئەوان بەرگری هەمەلایەنە تا هەڵگرتنی تەواوەتی داگیركاری سەرزەمینەكانی فەلەسەتین و پێكهێنانی حكومەتی یەكپارچەی فەلەستین كە پایتەختەكەی قودسی شەریفە، بە تاكە رێگەی بەردەم خۆیان دەزانن.

RelatedPosts

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە

ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز

شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو

تەواوی گفتوگۆكان و ئەو پرۆژانەی كە بۆ ئاشتی و چارەسەركردنی ئەو قەیرانە لە ماوەی چەند دەیەی كۆتاییدا پێشكەشكراون، بەهۆی رەچاونەكردنی ریشە بنەڕەتییەكانی قەیرانەكە، پابەندنەبوونی رژێمی زایۆنی بە هەرجۆرە هەوڵێكی ئاشتی خوازانە بەهۆی ماهیەتی پشت ئەستور بە دوژمنكاری، داگیركاری و فراوانخوازییەكانی ئەم رژێمە و هەروەها پشتگیری ئاشكرای دەسەڵاتە گەورەكان و ناوبژیوانە رۆژئاواییەكان لە رژێمی زایۆنی، لەبارچووە و شكستی خواردووە. پرۆژە و پێشنیارەكان دەبوو بەشێوەی شێلگیرانە رەچاوی ریشەكانی قەیرانەكە بدات. داگیركردنی سەرزەمینی فەلەستین و ئاوارەبوونی ملیۆنان فەلەستینی و بەردەوامی كردەوە توندئاژۆ و رۆژانەكانی رژێمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین كۆمەڵێكن  لە ریشە و هۆكارەكانی بەردەوامبوونی قەیرانی فەلەستین. كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە تەنیشت رەچاوكردنی ریشەكانی قەیرانەكە، دەبوو بەشێوەی شێلگیرانە میكانیزمێكی گونجاو بۆ رێگەگرتن لە بەردەوامی كردەوە تاوانكارییەكان و تیرۆریزمی رێكخراو و حكومی رژێمی زایۆنی لە دژی فەلەستینیەكان ئامادە بكات. تا كاتێك ئیسرائیل ئەو هەستەی هەیە كە هەر جۆرە كردەوەیەك لە دژی فەلەستینیەكان و گەلانی ناوچەكە بەبێ سزا دەمێنێتەوە، هیچ گەرەنتییەك بۆ وەستانی ئەم كردەوانە بوونی نابێت. هەروەها بۆ گەرەنتیكردنی رێگەچارەیەكی شایەنی جێبەجێكردن بۆ قەیرانی فەلەستین، رۆژئاوا و لە سەرویانەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەبوو كۆتایی بهێنێت بە پشتگیری كردنی تاكلایەنە لە رژێمی زایۆنی كە لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوودا ئەنجامی داوە.

لە تەواوی پرۆژە پێشكەش كراوەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی داگیركاری فەلەستین بچوكترین ئاماژە بە جێبەجێكردنی مافی بنەڕەتی چارەی خۆنووسین بۆ خەڵكی فەلەستین نەكراوە. لەسەر ئەم بنەمایە، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی رابردوودا پرۆژەیەكی چوار مادەیی لەمەڕ چارەسەری قەیرانی فەلەستین لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی نیشتمانی لەنێوان فەلەستینییەكان ئامادەكردووە و خستووەتەڕوو كە بەپێی بنەمای دیموكراسی و مافە نێودەوڵەتییەكان لەلایەن تەواوی وڵاتان و گەلانەوە بە تایبەت مافی دانپێدانراوی چارەی خۆنووسین پەسەندكراوە و لە سكرتاریەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دا بە فەرمی تۆماركراوە.

ئێمە بڕوامان وایە ئەم پرۆژەیە ئەڵتەرناتیڤێكی گونجاوە لە بەرانبەر پرۆژە شكستخواردوەكانی پێشوودا. ئەم پرۆژەیە لە خۆگرتەی ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:

  • جێبەجێكردنی مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەڵەستینییەكان بۆ سەرزەمینی میژوویی خۆیان.
  • ئەنجامدانی گشتپرسی نیشتمانی لەنێوان خەڵكی رەسەنی فەلەستین كە لە پێش بەیاننامەی بیلفۆر لە فەلەستین دا نیشتەجێبوون “لەخۆگرتەی شوێنكەوتووانی هەموو دینەكان (مسوڵمان، یەهودی و مەسیحیەكان) بەمەبەستی دیاریكردنی مافی چارەی خۆنووسین و جۆری سیستەمی سیاسی.
  • پێكهێنانی سیستمی سیاسی جێگەی خواستی زۆرینەی خەڵكی فەڵەستین.
  • بڕیاردان لەسەر بارودۆخی دانیشتوانی غەیرە فەلەستینی لەلایەن سیستەمی سیاسی هەڵبژێردراوی زۆرینەوە.

مەهدی شوشتەری

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران – سلێمانی

Previous Post

گاردیەنی بەریتانی کاتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و سوریای ئاشکرا کرد

Next Post

داعش دوو بیرە نەوتی کەرکوکی تەقاندەوە

RelatedPosts

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە
نوێترین هەواڵ

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە

حوزه‌یران 2, 2025
ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز
نوێترین هەواڵ

ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز

ئایار 23, 2025
شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو
نوێترین هەواڵ

شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو

ئایار 19, 2025
کەنداوی فارس؛ ناوێکی هەمیشە زیندوو
نوێترین هەواڵ

کەنداوی فارس؛ ناوێکی هەمیشە زیندوو

ئایار 12, 2025
پارێزگارێکی ڕۆشنبیر لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا
نوێترین هەواڵ

پارێزگارێکی ڕۆشنبیر لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا

ئایار 4, 2025
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا
نوێترین هەواڵ

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

نیسان 28, 2025
Next Post
داعش دوو بیرە نەوتی کەرکوکی تەقاندەوە

داعش دوو بیرە نەوتی کەرکوکی تەقاندەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020