بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوە لە “تۆڕی هەواڵی کورتە فیلم” ئەم فستیڤاڵە بە ئامانجی پشتیوانی کردن و بڵاوکردنەوەی کلتووری سینەمایی لە ڕێگای کردنەوەی چەندین پێشانگا و خولی بێبەرانبەر بۆ هەموو خەڵک، لە هەوڵی ئەوەدایە تاکوو فیلمسازە گەنجەکان هان بدات بۆ دۆزینەوەی ڕێگا نوێکانی پەیوەندی کردن بە جیهانەوە.
لانکەی بێدەنگی (گهوارە سکوت) لە دەرهێنانی مستەفا میهرەبان و دەلاقە (پنجره) لە دەرهێنانی ستارە کەریمی بە نوێنەرایەتی ئێران بەشداری لەم فستیڤاڵەدا دەکەن.
دوویەمین فستیڤاڵی جیهانی فیلمی Itaúna ی بەرازیل لە ۲۸ی نیسان تاکوو ۱۳ی ئایار بەڕێوە دەچێت.