بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ دووشەممە 3 ی ئایاری 2021 حەمید ساعدی سەرۆکی دەستەی گشتی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بە هۆی توشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ساعدی یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بووە.
سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی کۆچی دوایی حەمید ساعدی ڕاگەیاند./.