بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی کە بەغدا نێوەندگێڕ نییە بەڵام سیاسەتی دەرەوەی لە سەر بنەمای دابینکردنی دەرفەتی وتووێژە لە سەر ئاستی ناوچەکە بە ئامانجی پتەوکردنی سەقامگیری زیاتری ناوچەکە.
ناوبراو وتی کە عێراق پەیوەندییەکی هاوسەنگی لە گەڵ لایەنەکانی ناوچەکە دەوێت لە بەر ئەوەی کە دۆسیەکان پەیوەندییان پێکەوە هەیە و دۆخی ناوچەکەش پێویستی بە هەوڵی هاوبەش بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکان و ڕێکەوتن لە سەر بنەما هاوبەشەکان بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتە هاوبەشەکان هەیە.
سەحاف وتی کە بە تێڕوانینی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتووێژ و هەماهەنگی لە نێوان سەرجەم لایەنەکان دوو ڕێگای کۆتایی هاتنی قەیرانەکان و هەنگاونانە لەو ڕێگایەی کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندی نێوان گەلانی ناوچەکە./.