جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

“دایکانی من” خەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی “لەندەن”ی بەدەستهێنا

جام کوردی - فیلمی دیکۆمێنتی "دایکانی من" لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماکارانی کورد "ئیبڕاهیم سەعیدی" و "زەهاوی سنجاوی" و لە بەرهەمهێنانی "عەباس غەزالی" خەڵاتی سێیەمی بینەرانی بەشی "سینەمای کلاسیکی کوردی" لە دوازدەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی "لەندەن" لە وڵاتی بەریتانیا لە نێوان 50 هەرە باشترین فیلمە بەرچاوەکانی ساڵانی ڕابردووی ڕەوتی سینەمای کوردی بەدەستهێنا.

ئایار 3, 2021
in کەلتوری, هەڵبژاردە
A A
0

RelatedPosts

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڵگەفیلمی “دایکانی من” All My Mothers لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماکارانی کورد “ئیبڕاهیم سەعیدی” و “زەهاوی سنجاوی” و لە بەرپرسی بەرهەم و لە بەرهەمهێنانی “عەباس غەزالی” کەسایەتی بەرچاویی کەلتووری هەرێمی کوردستان و بە ئاوازدانەری مامۆستا “حوسێن عەلیزادە” موزیکزانی ناوداری ئێرانی؛ سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئەنفاڵ بە دەستی ڕژێمی بەعس، لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان، لە بەشی “سینەمای کلاسیکی کوردی” لە دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی “لەندەن” لەگەڵ بەرهەمە شاکارەکانی سینەماکارانی گەورەی کورد لە وڵاتی بەریتانیا نمایشکرا.
ئەمساڵ، بەرهەمەکانی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی “لەندەن” بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین نمایشکران و فیلمی دیکۆمێنتی “دایکانی من” توانی یەکێک لە سێ خەڵاتی بینەرانی بەشی “سینەمای کلاسیکی کوردی” ئەم ڕووداوە سینەماییە لە نێوان بەرهەمە شاکارەکانی ڕەوتی سینەمای کوردی بەخۆی تەرخان بکات.
لە بەشی “سینەمای کلاسیکی کوردی” 50 فیلم لە باشترین بەرهەمەکانی مێژووی سینەمای کوردی لە دەرهێنانی سینەماکارانی ناوداری کورد لەوانە: فیلمە سینەماییەکانی “یۆڵ” (ڕێگا) Yol، “ئومێد” Umut، “بووکی زەوی” Bride of the Earth و “ڕمە” Sürü، “ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان” و “کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن” لە دەرهێنانی “بەهمەن قوبادی”، “پەڕینەوە لە غوبار” و “شوێنک بۆ یاری” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی”، “سرتە لەگەڵ با” لە دەرهێنانی “شەهرام عەلیدی”، “زەڕ” لە دەرهێنانی “کازم ئۆز”، “ڕادیۆ کۆبانێ” و “سەدیق و پڵینگ” لە دەرهێنانی “ڕێبەر دۆسکی” و بەرهەمەکانی دیکەی سینەماکارانی بەناوبانگی کورد، لەوانە: “قودڕەت گونێش”، “مانۆ خەلیل”، “ئێڕۆڵ مێنتاس”، “ئەکرەم حەیدۆ” و … بەشداربوون و لەم بەشەدا سێ فیلم، لە لایەن بینەرانەوە دەستنیشان کران و بە ناونیشانی فیلمە هەڵبژێردراوەکانی بینەران لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم ڕووداوە سینەماییەدا دیاریکران و لە لایەن بەرپرسانی فیستیڤاڵەوە ڕاگەیێندران.
لە ڕاستیدا ئەم بەرهەمانە، لە نێوان فیلمەکانی فێستیڤاڵدا زۆرترین بینەریان هەبوو، کە بریتین لە: فیلمی یەکەم “زەڕ” Zer لە دەرهێنانی “کازم ئۆز” لە باکووری کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەمەریکا، فیلمی دووهەم “باکوور” Bakur لە دەرهێنانی “پایان دێمیرێل” لە باکووری کوردستان و فیلمی سێیەم “دایکانی من” All My Mothers لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماکارانی کورد “ئیبڕاهیم سەعیدی” و “زەهاوی سنجاوی” لە هەرێمی کوردستان.
“ئیبڕاهیم سەعیدی” بێجگە لە فیلمی “دایکانی من”، بە فیلمی سینەمایی “ماندوو”ش Mandoo لە بەشی “سینەمای کلاسیکی کوردی” بەشداربوو کە لە تەنیشت بەرهەمەکانی دیکەی ئەم بەشەدا بۆ هۆگرانی هونەری سینەما بە شێوەی ئۆنلاین نمایشکرا.
ئەم دەرهێنەر و مۆنتێرە بەئەزموونە کوردە، لە بەشی “مەستێر کلاسەکان”ی ئەم فێستیڤاڵەشدا ئەزموونەکانی خۆی لە بواریی مۆنتاژدا بۆ هۆگرانی هونەری سینەما پێشکەش کرد کە تیایدا بابەتی خوڵقاندنی مۆنتێر و کاریگەریی ئەو لە پڕۆسەی پێکهێنانی دەرئەنجامی فیلمە سینەمایی و دیکۆمێنتارییەکانی خستەڕوو.
دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی “لەندەن” و هەشتەمین خولی پێشبڕکێی کورتە فیلمی ڕێزلێنانی سینەماکاری هەرمانی کورد “یەڵماز گۆنای” Yılmaz Güney بە نمایشی 118 بەرهەم لە سێ بەشی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، بەڵگەفیلمەکان، کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشنی لە چەندین بەشی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی”، بەشی “پێشبڕکێی کورتە فیلم”، بەشی “پێشبڕکێی کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری”، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی “هەڵبژاردەیەک لە باشترین بەرهەمەکانی یەڵماز گۆنای”، بەشی “چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی سینەماکاری کورد کازم ئۆز” Kazım Öz، بەشی “چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی سینەماکاری کورد وەیسی ئاڵتای” Veysi Altay، بەشی “کورتە فیلمە ئەنیمەیشنییەکان”، بەشی “ڕۆژێک ڕۆژگارێک لە کوردستان”، بەشی “منداڵان لە فیلمدا”، بەشی “ژنان لە فیلمدا”، بەشی “جەژنی کەلتووری”، بەشی “سینەمای کلاسیکی کوردی”، بەشی “خەبات درێژەی هەیە”، بەشی “ئەوپەڕیی سنوورەکان”، بەشی “شەڕ لەسەر پەردەی سینەما”، بەشی “چیرۆکەکان لە تاراوگە” و هەروەها بەشی “مەستێر کلاسی سینەماکاری کورد ئیبڕاهیم سەعیدی” و بەشی “مەستێر کلاسی سینەماکاری کورد حوسێن کارابای” لە ڕۆژانی 16 تا 27ی ئەپرێلی 2021 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری لەندەن پێتەختی وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو.
فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن کە ساڵی 2001 دەستی بە کارەکانی خۆی کردووە، گەورەترین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە سەرتاسەری دنیا سەبارەت بە خەڵکی کورد یا ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیی بە کوردەکانەوە هەیە دێتەئەژمار، کە هەموو ساڵێک بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و بیانی؛ لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، ڤۆرکشۆپی فێرکاریی، کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی سینەمایی، کۆڕی ’ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی فیلمەکان و … لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
مەنسوور جیهانی

Previous Post

خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی لەندەن بۆ “نانی پیرۆز”

Next Post

بەشار ئەسەد: وڵاتێک وەبەرهێنانی نەبێت، سەربەخۆ نییە

RelatedPosts

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند
ئاسیا

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

حوزه‌یران 6, 2025
لە غەززە سێ پەیامنێری دیکە شەهید بووون
ئاسیا

لە غەززە سێ پەیامنێری دیکە شەهید بووون

حوزه‌یران 5, 2025
Next Post
بەشار ئەسەد: وڵاتێک وەبەرهێنانی نەبێت، سەربەخۆ نییە

بەشار ئەسەد: وڵاتێک وەبەرهێنانی نەبێت، سەربەخۆ نییە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020