جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی لەندەن بۆ “نانی پیرۆز”

جام کوردی - خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی لەندەن بۆ "نانی پیرۆز""پێشبڕکێی سەرەکی" دوازدەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی "لەندەن" بە ناونیشانی "مێهمێت ئاکسوێ"ی سینەماکاری کوردی بەدەستهێنا و بەرپرسانی ئەم ڕووداوە سینەماییە ئەم خەڵاتەیان پێشکەش بە هاوسەر و منداڵەکانی "رەحیم زەبیحی" کرد.

ئایار 3, 2021
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڵگەفیلمی “نانی پیرۆز” (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد “رەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد “توورەج ئەسڵانی” و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAAD Movie؛ لە نوێترین و شەشەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی “لەندەن” لە وڵاتی بەریتانیا بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین نمایشکرا و توانی خەڵاتی گەورەی ئەم ڕووداوە سینەماییە بە ناونیشانی سینەماکاری کورد “مێهمێت ئاکسوێ” Mehmet Aksoy بەدەستبێنێت کە لە وڵاتی بەریتانیا دەژیا و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “لەندەن” کە بە دەستی داعش شەهید کرا و بەرپرسانی ئەم ڕووداوە هونەرییە ئەم خەڵاتەیان پێشکەش بە هاوسەر و منداڵەکانی “رەحیم زەبیحی” کرد.

خاتوو “حەلیمە ئەحمەدزادە” هاوسەری ڕەوانشاد “رەحیم زەبیحی” لە پامێکی دیمەنیدا کە لە شەوی چوارشەمە 28ی ئەپرێلی 2021 لە ڕێوڕەسمی کۆتایی دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی “لەندەن” لە وڵاتی بەریتانیا بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکرایەوە، گوتی: سڵاو و ڕێز بۆ هەموو لایەک، ماندوونەبن، هیوادارم کە تەندروستیان باش بێت، زۆر بەختەوەرم کە فیلمی “نانی پیرۆز” لەم فێستیڤاڵەدا بەشداربوو. خۆزگە ڕەحیم لە ژیاندا بوایە و بۆخۆی لەوێی ئامادە دەبوو، بەڵام بەداخەوە قەدەر مۆڵەتی پێنەدا. هیوادارم کە هیچ مرۆڤێک بۆ وەدەست خستنی بژێوی ژیان نەمرێت، نەکوژرێت و لە سەرمادا ڕەق نەبێتەوە و چیدیکە کۆڵبەری نەبینین. هیوادارم کە بەرهەمەکانی داهاتوومان، هەمووی سەبارەت بە ئاشتی و پێکەوە ژیان بێت. زۆر سپاس بۆ هەموو لایەک.
بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت”ـە.
“مێهمێت ئاکسوێ” سینەماکاری لاوی کوردی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا کە لە زانکۆی “گۆڵدسمیت” Goldsmiths لە شاری لەندەن، مەستەری لقی دەرهێنانی سینەمای دەخوێند، سەرقاڵی سازکردنی فیلمێکی دیکۆمێنتاری سەبارەت بە خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بوو کە سەردانی شاری ڕەقەی کردبوو و ڕۆژی 26ی سێپتەمبەری 2017 هێزەکانی داعش دەستڕێژیان بۆ سەر ئەو و “ئێریک کۆستاندۆ” پەیامنێری ئافەرەتی هاوڕێیان کرد و بەداخەوە لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا هەر دووکیان گیانی خۆیان بەختکرد.
ئاکسوێ لە شاری مرێش لە باکووری کوردستان لە دایک بوو و چەند ساڵ دواتر، بە هۆی گوشار و زوڵم و زۆری حکومەتی تورکیا بە هاوڕێیەتی لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەو وڵاتی بەریتانیا کۆچیان کرد و لەوێی درێژەی بە خوێندندا و یەکێک بوو لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “لەندەن”.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی “لەندەن” و هەشتەمین خولی پێشبڕکێی کورتە فیلمی ڕێزلێنانی سینەماکاری هەرمانی کورد “یەڵماز گۆنای” Yılmaz Güney بە نمایشی 118 بەرهەم لە سێ بەشی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، بەڵگەفیلمەکان، کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشنی لە چەندین بەشی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی”، بەشی “پێشبڕکێی کورتە فیلم”، بەشی “پێشبڕکێی کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری”، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی “هەڵبژاردەیەک لە باشترین بەرهەمەکانی یەڵماز گۆنای”، بەشی “چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی سینەماکاری کورد کازم ئۆز” Kazım Öz، بەشی “چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی سینەماکاری کورد وەیسی ئاڵتای” Veysi Altay، بەشی “کورتە فیلمە ئەنیمەیشنییەکان”، بەشی “ڕۆژێک ڕۆژگارێک لە کوردستان”، بەشی “منداڵان لە فیلمدا”، بەشی “ژنان لە فیلمدا”، بەشی “جەژنی کەلتووری”، بەشی “سینەمای کلاسیکی کوردی”، بەشی “خەبات درێژەی هەیە”، بەشی “ئەوپەڕیی سنوورەکان”، بەشی “شەڕ لەسەر پەردەی سینەما”، بەشی “چیرۆکەکان لە تاراوگە” و هەروەها بەشی “مەستێر کلاسی سینەماکاری کورد ئیبڕاهیم سەعیدی” و بەشی “مەستێر کلاسی سینەماکاری کورد حوسێن کارابای” لە ڕۆژانی 16 تا 27ی ئەپرێلی 2021 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری لەندەن پێتەختی وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو.
فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن کە ساڵی 2001 دەستی بە کارەکانی خۆی کردووە، گەورەترین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە سەرتاسەری دنیا سەبارەت بە خەڵکی کورد یا ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیی بە کوردەکانەوە هەیە دێتەئەژمار، کە هەموو ساڵێک بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و بیانی؛ لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، ڤۆرکشۆپی فێرکاریی، کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی سینەمایی، کۆڕی ’ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی فیلمەکان و … لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” بریتین لە:
نووسین و دەرهێنەر: ڕەوانشاد ڕەحیم زەبیحی، بەرهەمهێنەر: توورەج ئەسڵانی، مونتاژ: ئەمیر ئەدیب پەروەر، دیزاینی دەنگ: مەحموود خورسەند، موزیک: سادق ئازمەند، گۆرانیبێژی تیتراژ: خاتوو ژیوار شێخوالئیسلامی، وێنەگرەکان: محەمەد نووری، محەمەد فەکووری، مێهدی ئازادی، سەلاح کەریمی، دەنگهەڵگر: زانیار کاکەخانی، دانانی سەرمایە: حەلیمە ئەحمەدزادە، فریشتە جوغەتایی، دیمەنە تایبەتەکان و چاککردنی ڕووناکی و ڕ‌‌ەنگ: عەلیڕەزا قادری ئەقدەم، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری دەرهێنەر: عوسمان محەمەدی، فۆتۆگرافەر: فەرید نیکخواە، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمی هاوبەش: ئیلاهە نەوبەخت، بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج)، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAAD Movie، ساڵی بەرهەمهێنان: 2020.

Previous Post

بەشداریی “تاوانی بێ تێڕامان” لە فێستیڤاڵی مینیاپۆلیس

Next Post

“دایکانی من” خەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی “لەندەن”ی بەدەستهێنا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
“دایکانی من” خەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی “لەندەن”ی بەدەستهێنا

"دایکانی من" خەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی "لەندەن"ی بەدەستهێنا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020