بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا چەند کارگەیەکی لە ناوچەی پیشەسازی حسیا لە پارێزگای حومس بەسەرکردەوە.
بەشێک لەو کارگانە لە هەلومەرجی دژواری شەڕی سەپێندراوی سوریا دەستیان بە چالاکی کردووە و لە پاڵپشتی کەرتی ئابوری ئەم وڵاتە و دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییەکانی بازاڕ لە بوارە جیاجیاکان ڕۆڵیان هەبووە.
بەشار ئەسەد لە نزیکەوە کرێکاران و خاوەنکارانی ئەو کارگانەی بینی و جەختیکردەوە کە بەهێزکردنی کەرتی وەبەرهێنان گرنگترین ئامانجی پێشکەوتنی سوریا و کەڵک وەرگرتنە لە سەرجەم دەفرایەتییەکان.
سەرۆک کۆماری سوریا وتی: وڵاتێک کە وەبەرهێنانی ناوخۆیی نەبێت، سەربەخۆ نییە و کار و چالاکی ئابوری لە هەلومەرجی شەڕدا وەک بەرگری لە نیشتمان هەژمار دەکرێت.
حومس لە ڕووی جوگرافییەوە بە گەورەترین پارێزگای سوریا دادەنرێت و بە زیاتر لە 42 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە، لە سەدا 22 ی خاکی سوریای گرتووەتەوە و پاش پارێزگاکانی دیمەشق و حەلەب لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە سێهەم پارێزگایە و بەم هۆیەشەوە بووە یەکەم ئامانجی گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە سەرەتای قەیرانی سوریا و ساڵی 2014 لە لایەن سوپای ئەم وڵاتەشەوە ئازاد کرایەوە./.