بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی دووشەممە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان و هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەو هێزانە، وتی: ئەوەی کە لە کۆتایی هەفتە لە ئەفغانستان بینرا، کاریگەری لە سەر پێگە و سەرچاوەکانی ئێمە لەوێ دانانێت و ئەوەی ڕوویداوە کردەوەیەکی بەئازار بووە.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ڕوبەڕوبونەوەی بەلەمە سەربازییەکانی ئێران و ئەمریکا لە کەنداوی فارس، وتی: ئێمە لە ڕێگای کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە نیگەرانی خۆمان سەبارەت بە چالاکی هێزی دەریایی ئێران لە ناوچەکە ڕاگەیاندووە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە هێرشە ڕۆکێتییەکەی سەر بنکەی سەربازی بەلەد لە عێراق، وتی: بوونی ئەم هێرشانە لە عێراق بە واتای ئەوەیە کە هەوڵی کاریگەر بۆ پاراستنی هێزەکانی ئێمە نابینرێت./.