بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دەنگۆی ڕێکەوتنی تاران و واشنتن لە سەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان، وتی: پرسی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان پرسێکی مرۆڤییە و بەردەوام جێی گرنگیی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و بەدەر لە پرسەکانی دیکە و دانوستانەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی، بەدواداچوونی بۆ کراوە.
ناوبراو وتی کە بەردەوام ئەم پرسە کاری لە سەر کراوە بەڵام ئەوەی کە ئێران و ئەمریکا لە ئێستادا ڕێکەوتنێکی وەهایان کردبێت پشتڕاست ناکرێتەوە./.