بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “حەوت و نیو” لە دەرهێنانی نەوید مەحمودی توانی لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی Meme Film Festival, Texas, USA خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی لێژنەی بڕیاردەران مسۆگەر بکات.
حەوت و نیو لە نووسین و دەرهێنانی نەوید مەحمودی و ئامادە کردنی جەمشید مەحمودی لەگەڵ ۱۶ فیلمی دیکە لە باشووری ئاسیا لەم فێستیڤاڵەدا کەوتە ڕکابەرایەتی و لەلایەن لێژنەی بڕیاردەرانەوە ڕێزی لێنرا.
ئەم فێستیڤاڵە لە تەگزاس بەڕێوەچوو و فیلمی “حەوت و نیو” دوو جار نمایش کرا. نەوید مەحمودی بەشێوەی ئۆنلاین ئامادەی دانیشتنەکە بوو و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
“حەوت و نیو” براوەی غەزاڵی ئاڵتوونی فێستیڤاڵی ئۆسترالیا بەرهەمی هاوبەشی ئێران و ئەفغانستانە کە ساڵی ڕابردوو لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان کرایەوە.
فیلمی برایانی مەحمودی چیرۆکی ژیانی حەوت کچی ئەفغانی و ئێرانی لە حەوت ئپیزۆددا دەگێڕێتەوە.
کۆمپانیای “دریم لەب فیلمز” بە بەڕێوبەرایەتی نەسرین میرشەب بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی فیلمی برایانی مەحمودییە.