بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماجد مەهدی حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی ئێران لە تاران، وتی: هاوکارییەکی زۆر باش لە نێوان تاران و بەغدا هەیە و ئێران لە ساڵانی ڕابردوو هاوکارییەکی زۆر باشی ئێمەی لە دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبای کردووە.
ناوبراو وتی: لە دانوستانەکانمان لە گەڵ لایەنی ئێرانی سەبارەت بە میکانیزمی گەڕانەوەی قەرزەکانی عێراق بۆ ئێران و بەردەوامی هاوردەی وزە لەم وڵاتەوە بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.
حەنتوش وتی کە بە هۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە، ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا لە عێراق شەش هێندەی ئێران زیاترە./.