بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانییەکی نوێی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری داهاتوو لە عێراق ڕاگەێندرا.
ئەم هاوپەیمانییە بە ناوی ” قوی الدولە الوطنیە ” ڕایگەیاندووە کە لە لایەن سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هاوپەیمانییەکە دەکات.
بەیاننامەکە دەڵێت کە هاوپەیمانی نوێی نێوان حەکیم و عەبادی ژمارەیەک لە هێزەکانی پاش خۆپێشاندانەکانی ئۆکتۆبەری عێراقی لە خۆدا کۆکردووەتەوە و سیاسەتیشی بەهێزکردنی حکومەتە بە ئامانجی گەڕانەوەی شکۆ و کاریگەری و سەروەری یاسا و خزمەتکردنی خەڵک.
ژمارەیەک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی نەسر ڕایانگەیاندووە کە هاوپەیمانییەکەی ئەوان بە تەنیا بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات و ئەوەی کە بە هاوبەشی لە گەڵ حەکیم ڕاگەێندراوە، بۆ پاش هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵە./.