بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمەد بن جاسم سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە فەڵەستینییەکان بە بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە لایەن مەحمود عەباسەوە بۆ خاڵی سفر گەڕانەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هۆکارەکانی ئەم بڕیارەی مەحمود عەباس بۆ ئێمە ڕوون و ئاشکرایە و بەڵام ئەوەی کە گرنگە، ئەوەیە کە ناوبراو بە شێوازی ئاشتیانە و دیمۆکراسیانە دەسەڵات ڕادەست بکات.
سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی فەڵەستینی ڕاگەیاند./.