بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وتی کە هێشتا لە گەڵ ئێران ڕێکەوتن نەکراوە و دەبێت بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم چارەسەر بکرێت.
ناوبراو وتی: دیپلۆماتکارەکانی ئێمە لە هەفتەکانی داهاتوو بۆ گەڕانەوەی هاوبەش لە گەڵ ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی درێژە بە هەوڵەکانیان دەدەن.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە درێژەدا وتی: ئێمە لە گەڵ ئێران نەگەیشتووینەتە ڕێکەوتن و هیوادارین لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکەی جۆبایدن هەنگاو بنێین./.