بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێنری کسینجەر وەزیری دەرەوەی دەیەی 70 ی ئەمریکا وتی کە ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و پەکین کێشەی گەورەی ئێستای جیهانە.
ناوبراو وتی: ئەگەر نەتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین، مەترسی ئەوە لە ئارادایە کە جیهان تووشی شەڕی ساردی نێوان ئەمریکا و چین ببێت.
کسینجەر بە ئاماژە بە شەڕی ساردی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا وتی: چین لە ئێستادا خاوەنی هێزی ئابوری و تەکنۆلۆژیای بەهێزترە.
وتیشی کە لە شەڕی ساردی پێشوودا یەکێتی سۆڤییەت پشتی بە توانا سەربازییەکانیەوە دەبەست، ئێستا چین بەدەر لە توانای سەربازی خاوەنی ئابورییەکی بەهێزیشە.
ئەو سیاسەتمەدارەی ئەمریکا وتی کە تێڕوانینی ئێستای بایدن بەرامبەر بە چین دوژمنکارانەیە./.