بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ماجد مەهدی حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق، چۆنیەتی گەڕانەوەی قەرزەکانی ئێرانی لە لایەن عێراقەوە تاوتوێ کرد.
وەزیری نەوتی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دوو گرێبەستی گرنگی هەناردەی گاز بۆ عێراق لە ساڵانی ڕابردوو لە گەڵ وەزارەتی کارەبای ئەم وڵاتە واژۆ کراوە، وتی: تا ئێستا 27 ملیار مەتری سێجا گازی ئێران بۆ عێراق هەناردە کراوە.
ناوبراو وتی: پەیوەندییەکی کۆن و مێژوویی لە نێوان گەلانی ئێران و عێراق هەیە و هیوادارین سەردانی وەزیری کارەبای عێراق بۆ ئێران بگاتە پەیوەندییەکی بەهێزتر لە نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.
زەنگەنە هەروەها وتی کە گەڕانەوەی قەرزەکانی ئێران لە عێراق تووشی هەندێک گرفت بووەتەوە و هیوادارین بە زووترین بکات بگەینە چارەسەری ئەمەش.
وەزیری کارەبای عێراقیش لەو کۆبوونەوەدا وتی کە پەیوەندییەکی بەهێزمان لە گەڵ ئێران هەیە و هیوادارین بتوانین پەرە بەم پەیوەندییانە بدەین.
حەنتوش وتی: هیوادارین بگەینە میکانیزمێک بۆ گەڕانەوەی قەرزەکانی ئێران لە عێراق./.