بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژی یەک شەممە 2 ی ئایار، گەشتەکانی نێوان سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێدەکاتەوە.
لە مانگی ئۆکتۆبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و ئێران ڕاگیرابوو./.