جەلال ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی، وتی: ناتوانین پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە گەڵ هەرێمی کوردستان پێکەوە بەراورد بکەین لە بەر ئەوەی کە دەبێت ڕەچاوی پەیوەندی کۆن و مێژوویی و هەمەلایەنەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێم بکەین، لە ڕووی ئائینی، زمان، کەلتوری و ڕۆشنبیری، ئابوری، کۆمەڵایەتی و هتد… هەرێم و ئێران پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە.
ناوبراو وتی: لە قۆناغە جیاجیاکاندا هاوخەمی دانیشتووانی ئێران بە تایبەت ناوچە کوردنشینەکان لە گەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بابەتێکی حاشاهەڵنگرە و ناکرێت کە بەراوردێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە هەرێمی کوردستان بکرێت، لە بەر ئەوەی کە ئەوەی لە نێوان ئێران و خەڵکی هەرێمی کوردستاندا هەیە زۆر زیاتر و گەورەتر و قووڵترە و شایانی ئەوەشە کە ئیشی لە سەر بکرێت و بەرفراوانتریش بکرێت.
ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان لە درێژەدا وتی: هەستێکی مرۆڤدۆستی لە لایەن ئێرانییەکانەوە لە قۆناغە جیاجیاکان بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بینراوە، بۆ نموونە، لە بواری پزیشکیدا بە چاوی خۆم ئەمەم بینیوە. هەر بۆیە دەتوانم بڵێم کە هەرێمی کوردستان کەڵکی لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
وتووێژ: هاودەنگ محەممەد