بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر زیادی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی: هاتنی سوپای تورکیا بۆ قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق دادەنرێت و لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان لە سەر لێدوانەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیاش کۆدەبێتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە زیاتربوونی جموجوڵی تیرۆریستانی داعش وتی: ئەم گرووپە تیرۆریستییە هێشتا شانەی نوستووی هەیە کە لە چەندین ناوچەی عێراق بوونیان هەیە و بەردەوام هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵک بەڵام هێرشەکانی ئەمجارەی داعش لە تارمیە، دیالە و کەرکوک بە هۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ سەر پاشماوەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بووە./.