بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بەردەوامی دەسدرێژییەکانی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەد رۆژ بە سەر بەڵێنی ئاشتی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتی: پێشتریش پێشبینی ئەوەمان کردبوو کە نابێت بەم لێدوانانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دڵخۆش بین.
ناوبراو ڕایگەیاند: سەد ڕۆژ یان زیاتر بە سەر لێدوانەکانی جۆبایدن سەبارەت بە ئاشتی و ڕاگرتنی دەسدرێژی سەربازی و هێرشەکان لە دژی یەمەن بە بێ هیچ هەنگاوێکی کرداری تێپەڕ بوو، وەک چۆن پێشتریش باسمان کرد ئەم لێدوانانە هیچ بەرنامەیەکی لە پشتەوە نەبووە و نابێت بەمەش دڵخۆش بین، ئەو کاتەش وتمان کە لێدوان تەنیا بە لێدوان وەڵام دەدەینەوە.
بایدن لە یەکەم وتاری سەرۆکایەتی خۆی ڕایگەیاندبوو کە دەبێت کۆتایی بە شەڕی دژ بە خەڵکی یەمەن بهێندرێت./.