بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەلداوی ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق وتی کە بڕیارەکەی تورکیا بۆ کردنەوەی بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕە.
ناوبرا وتی: بێدەنگی حکومەتی بەغدا بووەتە جێی سەرسوڕمان و بە ئاشکرا پێشێلکردنی سەروەری عێراق لە بەرچاو ناگرێت.
بەلداوی وتی کە مستەفا کازمی تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ دەرکردنی هێزی سەربازی بێگانە بە تایبەت هێزەکانی ئەمریکا نەبووە و ئەمەش پێویستی بە هەڵوێستێکی سیاسییە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی هاوشێوەی سوریا بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە./.