بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک باشترین خۆراکەکانی پێش و پاش وەرگرتنی ڤاکسێنی کۆرۆنای ئاشکرا کردووە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت.
خواردنەوەی زیاتر لە هەشت پەرداخ لە ئاو ڕۆژی پێش کوتان و زیاتر لە دە پەرداخ لە ڕۆژی کوتان و ڕۆژانی دواتر لە نێوان ژەمەکان.
دوورکەوتنەوە لە خواردنی قوتو و ئامادەکراو.
خواردنی سەوزە و میوەی هەمەجۆرە و ڕەنگ جیاواز، ڕۆژانە دوو بۆ چوار جار پێش و پاش ڤاکسێنەکە.
نەخواردنی شیرینی، هەویرەمەنی، خواردنە گازییەکان و وزەبەخشەکان و کحولییەکان.
خواردنی دانەوێڵە تەواوەکان و پاقلەمەنییەکان و ماسی و گۆشتی پەلەور و چەرەس و شیرەمەنی.
نوستنی لانیکەم حەوت کاتژمێر شەوی پێش کوتان و شەوانی پاش وەرگرتنی ڤاکسێنەکە.
خواردنی سوکە ژەمێک یەک بۆ دوو کاتژمێر پێش ڤاکسێنەکە وەک نان و ماست یان کوپێک شیر./.