بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە 11 تیرۆریست لە پارێزگای دیالەی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دەستبەسەر کراون.
ئەو تیرۆریستانە لە ناوچەکانی ئەبوسەیدا، بەنی سەعد و عەبارەی پارێزگای دیالە دەستبەسەر کراون.
بەیاننامەیەکی دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو تیرۆریستانە پلانی کوشتنی هاووڵاتیان و تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستییان داڕشتبوو./.