بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ هەینی لە سەر دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین هاتە دەنگ.
جۆزپ بۆرڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین بێ هیوای کردین، ئەو هەڵبژاردنانەی کە پلانی بەڕێوەچوونی بۆ ئامادەکرابوو.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا پاڵپشتی بەردەوامی خۆی لە هەڵبژاردنێکی شەفاف و گشتگیر بۆ سەرجەم فەڵەستینییەکان دووپات دەکاتەوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا داوای لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد کە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین لە قودسی ڕۆژهەڵات ئاسانکاری بکات./.