جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

کەنداوی فارس، شوناسی نیشتمانیی ئێرانییەکان

جام کوردی – عیلامییەکان هەزاران ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح، کەنداوی فارسیان وەک دایکی پیرۆز دەناسی و پاشان بە پلانە ئابوری و ئەمنییەکانی هەخامەنشییەکان و ساسانییەکان ڕۆڵ و پێگەی تایبەتی کەنداوی فارس بۆ هەمووان ڕوون کرایەوە.

نیسان 30, 2021
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕۆژژمێری فەرمی ئێران ساڵانە ڕۆژی 10 ی مانگی گوڵان (دووەم مانگی ساڵی کۆچی هەتاوی) وەک ڕۆژی نیشتمانیی کەنداوی فارس دەستنیشان کراوە و ئێرانییەکان ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێک و بۆنەیەکی نیشتمانی دادەنێن و بەرز ڕایدەگرن.

کەنداوی فارس پەیوەندییەکی کۆن و مێژوویی لە گەڵ شوناسی ئێرانییەکان، خاک و مێژوو و کەلتوری ئەم وڵاتەوە هەیە. لە هەمان سەرەتای سەرهەڵدانی دەسەڵاتە سیاسییەکان لە ناوچەکە، کەنداوی فارس ڕۆڵێکی کەم وێنە و کاریگەری لە هاوکێشە ئابوری، بازرگانی و سیاسییەکانی حکومەتەکان هەبووە.

بە واتایەکی دیکە دەتوانین ئەم ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گرێدراوی چارەنووسی هاوبەشی شوناسی نیشتمانیی ئێرانییەکان و گەلانی دیکە ناو ببەین کە پەیوەندی و ئاڵوگۆڕەکانیان لە ڕێگای ئەم ناوچەیەوە بووە.

گرنگی کەنداوی فارس لەو ئاستەدا بووە کە لە کتێب و بەڵگە مێژووییەکانی یەکەم شارستانیەتەکانی ناوچەکە ئاماژەی پێدراوە.

گرنگی دۆزینەوەی ڕێڕەوە دەریاییەکان بە هۆی ناسەقامگیری ڕێڕەوە وشکانییەکان بەردەوام خاڵێکی تایبەت بۆ دەسەڵاتدارانی کۆن بووە، لە گەڵ پێگەی گرنگی بازرگانی و ئابوری، ڕۆڵ و گرنگیی کەنداوی فارس لە هاوکێشە سیاسییەکانی قۆناغە جیاجیاکانیشەوە هەردەم بینراوە.

گرنگیدانی عیلامییەکان بە کەنداوی فارس لە هەزاران ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح کە وەک دایکی پیرۆز ناویان دەبرد، لە گەڵ پلانە ئابوری و ئەمنییەکانی هەخامەنشییەکان و ساسانییەکان کە پێگەی بازرگانیی چەند هێندە بەرز کردەوە، هەموو پیشاندەری ئەوەیە کە تا چەندە ڕۆڵ و پێگەی لە ناوچەکە هەبووە.

کەناراوەکانی باشور و باکوری کەنداوی فارس لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوودا بەردەوام بەشێکی دانەبڕاوی ئێران بوون، لە قۆناغە جیاجیاکاندا کاتێک کە چاودێریی سیاسی حکومەتی ناوەندی لە سەر ئەم ناوچەیە لاواز بووە، حکومەتە خۆجێییەکان هێزیان گرتووە و لە کەناراوەکانی باشورەوە لە کەناراوەکانی باکور و ئێرانی نشتن نزیک دەبوونەوە و ئەم ناوچەیان دەخستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.

کۆی گشتی ئەم ڕووداوانەش دەبووە هۆکاری گرتنەبەری ڕێکاتی پێویست لە لایەن دەسەڵاتی سیاسی ئەو کاتەی ئێرانەوە و تا ڕادەیەک گرژی و ئاڵۆزیشی بە دوای خۆیدا دەهێنا.

گرنگی کەنداوی فارس لە چوارڕێیانی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێندە زۆر بووە کە حکومەتەکانی ئەورووپا لە سەدەی حەفدەیەمی زائینی تا سەدەی بیست و یەک لە هەستیاری و بایەخی ئەم ناوچەیە تێدەگەیشتن، بە جۆرێک کە نوێنەری حکومەتی ئەو کاتەی بەریتانیا لە وڵاتی هیندستان مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیی بە ناسینەوەی گرنگی و پێگەی کەنداوی فارسەوە گرێدەدا و بەردەوام جەختی لە سەر گرنگی و پێگەی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە دەکردەوە.

هەر بۆیە کەنداوی فارس بەردەوام ئەم ڕۆڵ و پێگە ستراتیژییەی هەبووە و ئەمڕۆ بووەتە ئامرازێکی یەکڕیزی نیشتمانی ئێرانییەکان و ساڵانە لە ڕێکەوتی  10 ی گوڵانی ساڵی کۆچی هەتاوی وەک بۆنەیەکی نیشتمانی بەرزی ڕادەگرن و شانازیش بەوە دەکەن کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای پیلانگێڕی بەردەوامی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و هاوپەیمانەکانی ئەوان لە ناوچەکە، بە باشترین شێواز دەسەڵاتی ئێرانیان بە سەر ئەم ڕێڕەوە ئاوییەدا پاراستووە./.

Previous Post

کاروانسەرای شاعەباسی بێستون لە پارێزگای کرماشان ی ئێران

Next Post

باخی دەوڵەت ئاوای یەزد لە ئێران

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post
باخی دەوڵەت ئاوای یەزد لە ئێران

باخی دەوڵەت ئاوای یەزد لە ئێران

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020