بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماجد حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق وتی: هەوڵ دەدەین ڕێژەی هاوردەی گاز لە ئێران بەرز بکەینەوە.
ناوبراو وتی: لە دانوستانەکانی داهاتوو هەوڵ دەدەین لە سەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی هاوردەی گاز بە ئامانجی دابینکردنی وزەی پێویستی وێستگەکانی کارەبا لە گەڵ ئێران بگەینە ڕێکەوتن.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراقیش ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە وەرزی زستان پێویستی بە ڕۆژانە 50 ملیۆن مەتری سێجا گاز هەیە و لە وەرزی هاوین ئەم ڕێژەیە دەگایە ڕۆژانە 70 ملیۆن مەتری سێجا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق لە ئێستادا ڕۆژانە 20 ملیۆن مەتری سێجا گازی ئێران هاوردە دەکات و دەیەوێت ئەم ڕێژەیە بۆ 50 ملیۆن مەتری سێجا بەرز بکاتەوە./.