بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سولێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا وتی کە درێژە بە پرۆسە سەربازییەکان لە باکوری عێراق دەدرێت.
ناوبراو وتی: ئەنکەرە هاوشێوەی ئەوەی کە لە سوریا کردووەیەتی، لە باکوری عێراقیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان بنکەی سەربازی دەکاتەوە.
ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە بەردەوامە./.