بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر بە ئاماژە بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی وەزیری کارەبای عێراق بۆ تاران ڕایگەیاند: سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ماجد حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق بۆ تاران لە پێناو هاوکارییەکانی هەر دوو وڵاتە لە بواری وزە و خێراترکردنی پرۆسەی دانەوەی قەرزەکانی ئێران.
پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندبوو کە لەو سەردانەدا سەبارەت بە هاوردەی گاز لە ئێرانەوە وتووێژ دەکرێت و ڕەنگە هەر دوو وڵات ڕێکەوتنێکی نوێ واژۆ بکەن./.