بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان دەبێتە هۆی لاوازبوونی کەرتی ئابوری ئەم وڵاتە. سێهەم هێزی ئابوری کیشوەری ئاسیا لە ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بە هۆی کۆرۆناوە تووشی کێشە بووە و ئابوریناسان هێشتا بە داهاتووی ئەم وڵاتە گەشبین نین.
هیندستان ڕایگەیاندووە کە ڕۆژانە بە سەدان هەزار کەس تووشی کۆرۆنا دەبن و تا ئێستاش زیاتر لە 17 ملیۆن کەس لەو وڵاتە تووشی ئەم پەتایە بوون.
سەرۆکی ئابوریناسانی ناوچەی سونالوارما ڕایگەیاندووە کە سێ مانگەی یەکەمی دارایی هیندستان کە لە مانگی نیسانەوە دەست پێدەکات، لێکەوتەی زۆری بە هۆی کۆرۆناوە دەبێت و کاریگەری جیدیی لە سەر کەرتی ئابوری بە گشتی دەبێت.
شرۆڤەکارانی ئابوری دەڵێن کە بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینەکان دەبێتە هۆی لاوازبوونی زیاتری کەرتی ئابوری هیندستان./.