بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی ڕاشا تودەی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 6 مانگی داهاتوو خواست لە سەر کڕینی نەوت بەرز دەبێتەوە و نرخەکەشی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو کەناڵەدا هاتووە کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە هۆی زیاتربوونی گەشتەکان و هەروەها بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنایە لە وڵاتانی ئەورووپی کە وا دەکات خواست لە سەر کڕینی نەوت بۆ زیاتر لە 5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بەرز ببێتەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا بە پشت بەستن بە لێدوانی شارەزایانی بازاڕی نەوت هاتووە کە نرخی نەوت لە هاوینی ئەمساڵ دەگاتە 80 دۆلار و هۆکارەکەشی زیاتربوونی خواست لە سەر کڕینی ئەم وزەیە دەبێت./.