بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوە ناچێت.
ناوبراو وتی: دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کە بەشداری دانیشتووانی قودسی داگیرکراو لە هەڵبژاردنەکاندا دەستەبەر دەکرێت.
مەحمود عەباس وتی: ئێمە لە هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوانی نیشتمانی کە پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بێت، بەردەوام دەبین.
سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتی کە وتووێژی نێوان لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بزوتنەوەی حەماس بە فەرمی دژایەتی خۆیی بۆ دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین ڕاگەیاندووە./.