بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە هاوکات لە گەڵ دانوستانەکانی ڤیەننا سەردانی چوار وڵاتی عەرەبی ناوچەکە کراوە.
ناوبراو وتی کە لە سەردانەکەم بۆ چوار وڵاتی عەرەبی، دانوستانێکی زۆر باشم لە گەڵ بەرپرسانی ئەواندا هەبووە.
زەریف وتی: هەمووان پێکەوە بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی ڕوون بۆ ناوچەکە، بەرەو پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵی و ناوچەییەکان لە هەوڵداین.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوو سەردانی وڵاتانی قەتەر، عێراق، عۆمان و کوێتی کرد./.