بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەر دوو شاندی ڕووسیا و ئەمریکا لە ڤیەننا سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی و چۆنیەتی هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران کۆبوونەوە.
میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا هەواڵی کۆبوونەوەی لە گەڵ ڕۆبرت مالی بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند.
ئولیانۆف ڕایگەیاند کە جارێکی دیکە کۆبوونەوەی هەر دوو شاندی ڕووسیا و ئەمریکا لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بەڕێوەچووە.
وتیشی کە ئەمریکا بە بیانووی تیرۆریزم، پلانی مووشەکی و مافی مرۆڤ ئامادە نییە واز لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران بێنێت./.